لە بازگەکان رێگری لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرا

هێزە ئەمنییەكان لە بازگەکانی سماقوڵی و دێگەڵە رێگرییان لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرد كە بچنە ناو شاری هەولێرەوە.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، كەمێك پێش ئێستا هێزە ئەمنییەكان لە بازگەی سماقوڵی رێگریان لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی گەرمیان، چەمچەماڵ و كۆیە كرد كە بچنە هەولێرەوە و ناسنامەكانیان لێوەرگیراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا هەوڵەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە بازگەی سماقوڵی بۆ چوونە ناو شاری هەولێر بەردەوامە، هاوکات بەشێک لە مامۆستا و فەرمانبەرانى شار و شارۆچکەکانى دیکە گەیشتوونەتە دێگەڵە و چاوەڕوانى گەیشتنى خۆپیشاندەرانى سلێمانى-ن بۆ ئەوەى پێکەوە بەرەو بازگەى دێگەڵە بەڕێبکەون.

دواى ئەو رێگرییەش لە بازگەى دێگەڵەش بەهەمان شێوە رێگرى لەو مامۆستا و فەرمانبەرانە کرا کە لە سلێمانى و ئیدارەى راپەڕین و شارۆچکەکانى دیکەوە بەمەبەستى بەشداربوون لە خۆپیشاندانى هەولێر روویان لەو شارە کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک درێژکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پسووڵەی خۆراکی سلێمانی درێژکردنەوەی ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراکی راگەیاند. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، ماوەی بەئەلیکترۆنیکردن و…
Total
0
Share