قوباد تاڵەبانی لەسەر ڕووداوەکەی چیای مەتین: دەبێت هەوڵەکان بە ئاڕاستەی چارەسەر بن نەک ئاڵۆزکردن

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەبارەی گرژیەکانی چیای مەتینەوە ڕایگەیاند، “هەموو لایەکمان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین و دەبێت هەموو هەوڵێکمان بە ئاراستەی چارەسەرکردن بێت نەک ئاڵۆزترکردنی دۆخەکە، با ژیرانە و خەمخۆرانە و کوردانە و بەرپرسیارانە کێشەکان چارەسەر بکەین”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بەرهەمی ئاڵۆزی و ناکۆکییەکانی رابردوومان تەنیا شکست و بێهیوایی بووە بۆ گەلەکەمان، تا ئێستاشی لەگەڵدابێت ئێمە باجی شەڕی خۆکوژی و ئاڵۆزییەکانی رابردوومان دەدەین، ئەگەر لەم قۆناغەشدا بەردەوام بین لەسەر هەڵە کوشندەکانی رابردوو، بێگومان دەرەنجامەکەی شکست و بێهیواییەکی گەورەتر دەبێت بۆ هەموو کورد”.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکردووە، “دۆخەکە وا دەخوازێت هەموو لایەکمان لە قسە و کردار و هەڵوێستماندا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەین و لەم دۆخەدا لە هەمووكات زیاتر پێویستمان بە یەكڕیزی و بیركردنەوەی ورد و دانبەخۆداگرتن هەیە، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان و گەلی كورد بەگشتی لەو مەترسیانەی هەن پارێزراوبێت”.

قوباد تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشی خۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پێشمەرگە شەهیدەکانی چیای مەتین کردووە و ڕایگەیاندووە، “هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازم و هیوادارم بە حیکمەت و دانایی پێش بە دووبارەبوونەوەی ڕووداوی دڵتەزێنی دیکە بگرین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ وەزارەتی نەوتی عێراق: ئێوە لە باشوورەوە نەوت بە قاچاغ دەهێنن

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، “ئێوە لە باشوورەوە نەوت بە قاچاغ…
Total
0
Share