سەرەتای هەفتەی داهاتوو خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دەستپێدەكەنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم ئاشكرایكرد، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگاكانی هەرێم دەستپێدەكەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئازار، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند، “ڕۆژى شەممەى داهاتوو کە دەکاتە (27/3/2021) پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەسپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک زانکۆکان پابەند دەبن بە ساڵنامەى زانکۆییان کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.”

ئەوەشی خستوەتەڕوو، “بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندن، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانیی کۆڤید-19، بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستییەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان، ئەم سیستمە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە”.

“لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان، پرۆسەى خوێندن بە سیستمى ئاوێتە بەردەوام دەبێت”، وەك وتەبێژەكەی خوێندنی باڵای هەرێم ئاماژەی پێكردووە.

بابەتی پێشتر

پلان (B).. ئەگەر ئۆدیگارد بڕوات ئارسیناڵ ڕوودەکاتە بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

میلان کۆتا ئۆفەری پێشکەشی دۆناروما کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share