وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران: تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی زۆر باشە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تەندروستیی موجتەبا خـ.ـامنەیی، ڕێبەری وڵاتەکەی زۆرباشە و دواکەوتنی دەرکەوتنە گشتییەکانی بەهۆی بارودۆخی جەنگەوەیە کە لە ئێستادا لەو وڵاتە لەئارادایە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە “چیتر هیچ کەسێک لە جیهاندا ناتوانێت متمانە بە دیپلۆماسیی ئەمریکا بکات، ئەوان دیپلۆماسییەت وەک ڕێگە خۆشکردن بۆ سەپاندنی داواکارییەکانیان یان پەنابردنە بەر هێز بەکاردەهێنن.”

تاران جەختی لەوە کردەوە کە “بەرگری لە خۆی دەکات بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی شەڕێک کە ئەمریکا بە هاندانی ئیسرائیل ڕاکێشرایە ناوی.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئەم هەفتەیە وەفدی ئەمریکا و ئێران لە تورکیا کۆدەبنەوە

ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیە، کۆبوونەوەیەک لەنێوان نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و کاربەدەستانی ئێران لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا…
Total
0
Share