سێرگی لاڤرۆڤ: نزیكەی پێنج هەزار سزا بەسەر ڕوسیادا سەپێندراون

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، قەبارەی سزاكانی سەر ڕوسیا لەوانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كۆریای باكوور زیاترن و دەڵێت “نزیكەی پێنج هەزار سزا بەسەر ڕوسیادا سەپێندراون”.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئەمڕۆ هەینی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەكانمان داماڵینی ئۆكرانیایە لە چەك و ئەمریكا دەیەوێت تاك جەمسەری لە جیهاندا پەیڕەوبكات.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەكرد، “قەبارەی سزاكانی سەر ڕوسیا لەوانەی كۆماری ئیسلامیی ئێران و كۆریای باكوور زیاترن و ئامانج لە سزاكانی سەر ڕوسیا پەراوێزخستنیەتی كە ئێمە بە هەموو شێوەیەك ڕەتیدەكەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share