ڕوسیا پەل بۆ ئەفریقا دەهاوێت و دەڵێت: من جەمسەرێکی سەربەخۆم

حكومەتی ڕوسیا بنكەیەكی دەریایی لە سودان دەكاتەوە و سێرگی لاڤروڤ دەڵێت، “ڕوسیا جەمسەرێكی سەربەخۆیە لە سیاسەتدا.”

لە هەنگاوێكی نوێیدا بۆ فراوانكردنی هەژموونی خۆی لە كیشوەری ئەفریقا-دا، ڕوسیا بە ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی سودان-دا، بنكەیەكی سەربازیی دەریایی لە دەریای سوور-دا دروستدەكات.

بە گوێرەی ڕێككەوتننامەی ئیمزاكراوی نێوان هەردوو وڵات، ئەو ڕێككەوتنە بۆ ماوەی 25 ساڵ درێژەی دەبێت و بنكەكەش ئەركێكی لۆجستی لە ناوچەكەدا ڕادەپەڕێنێت.

هەر ئەمڕۆ سێرگی لاڤروڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی جەمسەرێكی سەربەخۆیە و لە ماوەی 15 ساڵی ڕابردوودا وڵاتانی رۆژئاوا لەو ڕاستییە تێگەیشتوون. ئەوەشی بە دەستكەوت بۆ ڕوسیا ناوزەد كرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆریای باکوور هەڕەشەی ئەتۆمی دەکات: ئامادەین بۆ هەموو پێکدادانێکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا

سەرۆکی کۆریای باکوور ئەمرۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، بەتەواوی ئامادەن بۆ هەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا. ئاژانسی فەرمیی کۆریای…
Total
0
Share