ئەپڵ ئایفۆن 17ـیەکی ‘هەرزان’ دەخاتە بازاڕەوە

کۆمپانیای ئەپڵ بەنیازە لە زنجیرەی ئایفۆن 17، ئایفۆنێکی دیکە بە ناوی ئایفۆن 17e بخاتە بازاڕەوە.

ئەم مۆدێلە (e) بەشێکە لە ستراتیجی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ پێشکەشکردنی دیزاینێکی مۆدێرن، کە بەشێک لە تایبەتمەندییە سەرەکییەکانی مۆبایلە رەسەنەکە (ئایفۆن 17) پارێزراوبێت، لە هەمان کاتدا بە نرخێکی کەمتر بە بەراورد بە مۆدێلەکانی پڕۆ و پڕۆماکس.

ئامانجی ئایفۆن 17e، دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو بەکارهێنەرانەیە کە بەدوای هاوسەنگی لە نێوان نرخ و کاراییدا دەگەڕێن، لە هەمان کاتدا کوالێتیی دروستکردن و تایبەتمەندییەکانی شاشە و دیزاینەکەی، بەراورد بە ئایفۆنە سەرەکییەکە جیاوازییەکی کەمیان دەبێت.

شارەزایانی بازاڕ دەڵێن، بەم مۆدێلە، ئەپڵ هەوڵدەدات کۆمەڵێک بەکارهێنەری زیاتر بۆ خۆی رابکێشێت، بەتایبەتی ئەوانەی ئایفۆنێکی مۆدێرنیان دەوێت بەبێ ئەوەی تێچوویەکی زۆری هەبێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئایفۆن 17e، شاشەیەکی OLED هاوشێوەی مۆبایلی ئایفۆن 14ـی لەسەرە، لەگەڵ رووکارێکی تەنکتر لە دەوری شاشەکەی، هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلەکە سووکتر بێت لە مۆدێلی پڕۆ، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەکی گەورە لە کارایی مۆبایلەکە یان کامێراکەیدا نەکراوە.

تاوەکو ئێستا، وردەکاریی زیاتر لەبارەی مۆبایلەکە نەزانراوە، لەوانە (توانای پاتری، کوالێتیی کامێرا، بیرگە و نرخی بازاڕ)؛ ئەپڵ تاوەکو ئێستا وادەی رەسمیی نمایشکردنیشی ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share