دیارترینیان قەڵەوییە.. داهێنانەکەی مەسک چەندین نەخۆشی چارەسەردەکات

ئیلۆن مەسک ڕایگەیاندووە، بەرهەمێکی کۆمپانیاکەی تا ساڵی 2027 قەڵەوی و چەندین نەخۆشیی دیکەش چارەسەردەکات.

ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمریکی بانگەشەی کردووە، ئەو تەکنەلۆژیای تەڵاشە(شريحة)یەی نێورالینک پەرەیپێداوە و دەخرێتە مێشکی مرۆڤەوە، دەتوانێت چارەسەری قەڵەوی و گیزەگیزی گوێ و چەندین نەخۆشیی دیکە بکات، ئەمەش لە ماوەی 5 ساڵی داهاتوودا.

هەروەها ڕوونیکردووەتەوە، تەڵاشەی ئەلیکترۆنیی مێشکەکەی Neuralink دەتوانێت ڕێ بە کۆمپیوتەر بدات ڕاستەوخۆ پەیوەندیی لەگەڵ مێشکدا دابمەزرێنێت و چالاکییەکانی بەهێز بکات.

زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە، لەڕێی تەڵاشە ئەلیکترۆنییەکەوە دەکرێت کاریگەری بخرێتەسەر چەند بەشێکی دیاریکراوی مێشک و ڕێ لە ویستی خواردن بگیرێت.

مەسک ئەم پرسەی لە دیدارێکی پێگەی TEDدا ڕاگەیاند و قەڵەوی و چەندین نەخۆشیی دیکەی وەک پارکینسۆن و زەهایمەری خستە ئەو لیستەوە، کە داهێنانەکەی Neuralink چارەسەریان دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“تاکو پێمنەڵێن کاڵفام”.. ترەمپ ڕایدەگەیەنێت لە پشکنینێکی ئەقڵیدا سەرکەوتوو بووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بڕیاریداوە پشکنینێکی پزیشکیی بۆ توانا ئەقڵییەکانی بکات، تاکو نەڵێن…
Total
0
Share