واتساپ روونكردنەوە لەبارەی لەكاركەوتنەكەی شەوی رابردووی دەدات

شەوی رابردوو خزمەتگوزاریی واتساپ لەسەر ئاستی جیهان لەكاركەوت، گرفتەكەش پێشتر لە كۆمپانیای میتاوە سەریهەڵداوە.

خزمەتگوزارییەكەی سەر بە كۆمپانیای میتا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەزانن كە هەندێك كەس رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە، تیمەكانیان كاردەكەن لەسەر گێڕانەوەی دۆخەكە بۆ 100% بۆ هەمووان لە نزیكترین كاتدا.

شەوی رابردوو هەزاران بەكارهێنەر لە سەرتاسەری جیهان سكاڵای خۆیان لەبارەی لەكاركەوتنی ئەپلیكەیشنی (واتساپ)ی تایبەت بە ناردنی خێرا دەربڕی.

بەپێی میدیاكان گرفتە تەكنیكییەكەی (واتساپ) پاش لەكاركەوتنی بەشێك لە خزمەتگوزارییەكانی كۆمپانیای (میتا) بووە كە بەهۆیەوە خزمەتگوزاریی دانانی ڤیدیۆ و هەندێكی دیكە لەناو فەیسبووكدا لەكاركەوت.

لە ئاكامی گرفتەكەدا ناردنی نامە لەڕێی مۆبایل یان كۆمپیوتەرەوە لەكاركەوت، تا ئەوكاتەی كێشەكە لەلایەن كۆمپانیاكەوە چارەسەركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات پێشبینیی ڕووداوە سروشتییەکان و لافاوەکان دەکات

ئەوروپا مانگێکی دەستکرد دروستدەکات کە تێچووەکەی چوار ملیار دۆلارە، یەکەم جۆرە کە بتوانێت پێشوەختە هۆشداریبدات لە شەپۆلە سەختەکانی…
Total
0
Share