گرنگى به‌ نەوجه‌وانان ده‌دات.. ئینستگرام چاكسازی ده‌كات

كۆمپانیاى مێتا ده‌ستیكرد به‌ چاكسازیكردن له‌ تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئینستگرام و گرنگیدانى زیاتر به‌ مێردمنداڵان و نه‌وجه‌وانان.

دوای دزەکردنی چه‌ندین به‌ڵگه‌ لەسەر ئەوەی کە ئەو کۆمپانیایە ئاگاداری مەترسییەکانی تۆڕه‌كه‌ی بۆسەر مێردمنداڵان و نەوجەوانانە، كۆمپانیاكه‌ ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەوە.

ئادەم موسێری، بەڕێوبەری جێبەجێکارى كۆمپانیاى مێتا له‌ چاوپێكه‌وتنێكى میدیاییدا ڕایگه‌یاند، “هەموو ڕۆژێک کاریگەرییە ئەرێنییەكانی ئینستگرام لەسەر گەنجان لە هەموو شوێنێکدا دەبینم، به‌ڵام دەمانه‌وێت دڵنیاببینەوە کە ئه‌و چاكسازییه‌ى ده‌یكه‌ین بەمشێوەیە بمێنێتەوە کە لە سەرووی هەموویانەوە پارێزراوبوونی ئینستگرامە.”

ئاشكراشیكردووه‌، ئه‌مڕۆ چاكسازییه‌كان له‌باره‌ى پاراستنی منداڵان و ئه‌و توێژانه‌ له‌ ئینستگرامدا هه‌ن ڕاده‌گه‌یه‌نین.

بڕیارە ئینستگرام لەسەر ئەو پلاتفۆرمه‌ى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ لە ئوسترالیا، بەریتانیا، کەنەدا و ئەمریکا دەستیپێکردوە و تا سەرەتای ساڵی داهاتووش بۆ وڵاتانی تر دەگواسترێتەوە، کارێک بکات کە هەر کاتێک بینی نەوجەوانان لەسەر بابەتێک زۆر دەمێننەوە، سەرنجیان بخەنەسەر بابەتە نوێکانیش و گەر بۆ ماوەیەکی زۆریش لەسەر پلاتفۆرمەکە مانەوە، ئەوا پێشنیازی ئەوەیان بۆبکات که‌ ماوەیەک پشوو وەربگرن.

ڕوونیشكرده‌وه‌، ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر پلاتفۆرمەکە بوو، ئەوا داوای لێدەکەین کە پشوویەک وەربگرێت و لە ئینستگرام خۆی دووربخاتەوە.

بابەتی پێشتر

لیتوانیا ئەو پارەیەی بۆ سێ هێندە زیادكرد كە لەبەرامبەر گەڕانەوەیاندا دەیدات بە كۆچبەران

بابەتی دواتر

جەعفەر شێخ مستەفا: پێداویستی بۆ پێشمەرگە هاتووە و نەمانزانیوە لە بەغداد چی ‏لێهاتووە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share