نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 10 دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 20 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 10 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.