ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و نزیکەی 270 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 269 ملیۆن و 62 هەزار و 701 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 251 ملیۆن و 302 هەزار و 701 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و 17 ملیۆن و 760 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 17ی نیسانی 2024 بوو کە تێیدا 261 ملیۆن و 374 هەزار و 70 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموكرات هەڵبژێردران

بابەتی دواتر

گرانترین و سەرنجراكێشترین تیروكەوان لە جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرز بووەوە

نرخی نەوتی خاو لە جیهاندا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 64 دۆلاری تێپەڕاندووە، هۆكارەكەشی بۆ…
Total
0
Share