بەهای زێڕ دابەزی

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 29 دۆلار لە بەهاکەی دابەزی.

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 289 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ یەکشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 318 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

لەئێستادا، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 585 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 685 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 718 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 782 هەزار دینارە.
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share