کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

کۆمپانیای DNOی نەرویجی بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی لە مانگی ئازاری ئەمساڵەوە بەرهەمهێنانی نەوتی لە هەرێم راگرت، لە ئێستادا لە یەکێک لە کێڵگە نەوتییەکان دەستی بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە.

کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە، لە مانگی رابردووەوە لە کێڵگەی نەوتی تاوکێ دەستی بە کارکردن کردووەتەوە، کە رۆژانە بڕی بەرهەمی بە تێكڕا گەیشتووەتە 40 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “نیوەی بەرهەمی تاوکێ رادەستی حکومەتی هەرێم دەکرێت و نیوەکەی دیکەش لە رێگەی تانکەرەوە بۆ کۆمپانیا بازرگانییە ناوخۆییەکان دەنێردرێن”.

وێڕای دەستپێکردنەوە بەکارکردن هێشتا کۆمپانیاکە کارکردنی لە کێڵگەی نەوتی پێشخاپور دەستیپێنەکردووەتەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز لە جەستەی کەسێکدا چێندرا

بابەتی دواتر

لەبارەی دۆخی ئەمنییەوە سوید بڕیارێک دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند كاتژمێر لەبەرزبوونەوەی جارێكی دیكە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 121 دۆلار…
Total
0
Share