کۆمپانیای سامسۆنگ گالاکسی ئێم-17ی راگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی نوێی گالاکسی ئێم-17ی راگەیاند کە لە ریزی باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ئاستی مامناوەند دەبێت.

مۆبایلەکە ئەم زانیارییانەی لەخۆگرتووە:

– قەبارەکەی 164.4 x 77.9 x 7.5 ملم.

– کێشی 192 گرامە.

– قەبارەی شاشەکەی 6.7 ئینجی  Super AMOLED بە 1080 x 2340 پێکسڵ و رێژەی نوێبوونەوەی 90 هێرتز.

– چڕیی پێکسڵەکانی: نزیکەی 385 پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا.

– بە سیستمی ئەندرۆیدی 15 بە One UI 7 کاردەکات، بە پرۆسێسەری Exynos 1330 و گرافیکی Mali-G68 MP2 و رامی 4/6GB  و بیرگەی 128/256GB .

– کامێرا سەرەکییەکەی تایبەتمەندیی هەستەوەری سێ عەدەسەی (50+5+2) مێگاپێکسڵی هەیە، لەنێویاندا عەدەسەی ماکرۆ و ئۆڵتراواید. کامێرای پێشەوەی 13 مێگاپێکسڵە.

– مۆبایلەکە خاوەنی دوو شوێنی سیمکارت و دەرچەی USB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و NFC و GPS و پاترییەکی 5000mAh لەگەڵ بارگاویکەرەوەی خێرا 25W.

– مۆبایلەکە لە رۆژی 13ـی 10ـوە دەخرێتە بازاڕەوە و نرخەکەی لە 140 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share