لەڕێگەی دانانی بڵق لەنێوان زەوی و خۆردا زانایان هەوڵی دابەزاندنی پلەكانی گەرما دەدەن

تیمێك لە زانا و توێژەرانی پەیمانگەی “MIT” سەرگەرمی توێژینەوەیەكن بە ناوی “Space Bubbles” كە ئامانجی دابەزاندنی پلەكانی گەرمایە لەسەر هەسارەی زەوی.

پلانی توێژەرەكان ئەوەیە بڵقی زەبەلاح لە سلیكۆن دروستبكرێت، لەنێوان خۆر و زەویدا جێگیربكرێن بۆ ئەوەی بەربگرن لە گەیشتنی تینی خۆر بە زەوی بەو گەرمییەی ئێستای.

زانا و توێژەرەكانی پەیمانگەی “MIT” دەڵێن، ئەگەر بتوانن تیشكی خۆر بە ڕێژەی 1.8% بگەڕێننەوە یاخود پەرتیبكەن و ڕێگریبكەن لە گەیشتنی بە هەسارەی زەوی، ئەوا زەوی لە كاریگەرییە توندەكانی دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی و گۆڕانی ئاووهەوا ڕزگاریدەبێت.

بەپێی پلانەكە، ئەو بڵقانە لە ناوچەی خاڵی لارانج هەمان ئەو ناوچەیەی كە تەلیسكۆپی جەمیس وێبی تیادا جێگیركراوە لە بۆشایی ئاسماندا جێگیردەكرێن، بەوەش تیشكی خۆر پەرتدەكەن و وەك زانایان دەڵێن، “دەستبەرداربوون لە بڵقەكان ئاسانە و هەركات لەناوبردنیان پێویستبێت، دەتوانرێت بەبێ بەكارهێنانی تەقەمەنیی زۆر لەناوببرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كانى سبه‌ینێ گۆرانییه‌ك به‌ناوى زمانى دایك بڵاوده‌كاته‌وه‌

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندى كورد كانى سبه‌ینێ به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانیى زمانى دایك-ه‌وه‌ گۆرانییه‌ك به‌ناوى “زمانی دایک” بڵاوده‌كاته‌وه‌. كانى له‌ په‌یامێكى…
زیاتر ببینە

ئەندامانی تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵی سێ ڕەهەندی دروست دەكەن

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، “تیمێكی پزیشكیی عێراقی دڵێكی سێ ڕەهەندییان دروستكردووە.” بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی عێراق كە ئەمڕۆ…
Total
0
Share