تیكتۆك لە ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەسڕدرێتەوە؟

بەرپرسێكی لیژنەی پەیوەندییەكانی ئەمریكا داوای لە كۆمپانیاكانی Apple و Google كردووە ئەپلیكەیشنی TikTok لە نێو سیستمەكانی iOS و Android دا بسڕنەوە.

بریندان كار كۆمسیاری لیژنە پەیوەندییە فیدراڵییەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان داوای لە كۆمپانیاكان كردووە تا 8ی ئەم مانگە بڕیارەكە جێبەجێبكەن، بەپێچەوانەشەوە تا 24ی ئەم مانگە هۆكارەكەی بخەنەڕوو.

حكومەتی ئەمریكا پێیوایە TikTokی چینی مایەی هەڕەشەیە بۆی، بۆیە لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووەوە بە توندی ڕووبەڕووی دەبێتەوە. بەتایبەت لە ئاكامی بڵاوبوونەوەی خێرای ئەپەكە لەماوەیەكی زۆر كەمدا، بەدیاریكراویش لەناو ویلایەتە یەكگرتووەكان.

هۆكاری داواكارییەكە بۆ چەند خاڵێك دەگەڕێندرێتەوە لەوانە:

– ئەپلیكەیشنەكە دەتوانێت زانیاریی كەسی كۆبكاتەوە.
– كۆمپانیای خاوەنداری ئەپلیكەیشنەكە بریتییە لە ByteDance، كە سەرجەم زانیارییەكان بۆ حكومەتی چین دەخاتەڕوو.
– دوورخستنەوەی دەبێتەهۆی پاراستنی زانیارییە كەسییەكان.

لە بەرامبەردا TikTok دەڵێت، ئەوپەڕی هەوڵی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ زامنكردنی ڕێگری لە گەیشتنی كارمەندانیان بە زانیارییە كەسییەكان.

ئاماژەی بەوەشکرد کە داتاکانی هەموو بەکارهێنەرە ئەمریکییەکان لە سێرڤەرەکانی ئەمریکادا هەڵدەگیرێن کە لە لایەن کۆمپانیای ئۆراکلی ئەمریکییەوە بەڕێوەدەبردرێن.

TikTok دووپاتیشیكردووەتەوە، پارتی کۆمۆنیستی چین هەرگیز داوای داتا و زانیاریی بەکارهێنەرە ئەمریکییەکانی نەکردووە و دەڵێت، “ئێمە داتای بەکارهێنەرەکانی ئەمریکامان نەداوەتە پارتی کۆمۆنیستی چین، تەنانەت داواشمان لێبکرێت، پێیان نادەین”.

بابەتی پێشتر

ڕیچالیسۆن پەیوەندی كرد بە یانەی تۆتنهامەوە

بابەتی دواتر

گەنجێك بە تەزووی كارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share