وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 9 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە دەکرێت.