سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشکرایکرد، بەم نزیکانە حکومەتی عێراق نەوت و گاز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، 50 ملیۆن لیتر نەوتی ماڵان و 760 تۆن گازی شل لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش گەیشتنی، ڕاستەوخۆ بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.