بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم: تاوەکو بە چاوی خۆمان نووسراوی خەرجکردنی مووچە نەبینین یەک دینار نانێرین

بەرپرسێکی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، تاوەکو بە رەسمیی نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم نەبینرێت، یەک دیناری هەرێم رەوانەی بەغداد ناکرێت.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد، “ئەو سەردەمە بەسەرچووە پێش بەغداد داهاتی نانەوتیی هەرێم بنێرین، بۆیە تاوەکو بە رەسمیی و بە ئاشکرا نووسراوی ناردنی مووچەی مانگی هەشتی وەزارەتی دارایی عێراق نەبینین، ئامادە نین 120 ملیار داهاتی نانەوتیی هەرێم بنێرین”.

باسی لەوەشکرد، “ئێمە دەزانین محەمەد شیاع سودانی بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی دەرکردووە، بەڵام گومانمان بۆ دروستبووە کە بۆچی وەزارەتی دارایی عێراق واژوو لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشت ناکات”.

دەشڵێت، “حکومەتی هەرێم بە گومانە بەرامبەر بەغداد، دۆخە راستەقینەکە ئەوەی لێ نابینرێت بەغداد نیەتێکی پاکی هەبێت، ئێمە متمانەمان بە بەغداد نییە و ئەوانیش متمانەیان بە ئێمە نییە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی دوو كورسیی لەپارتی بردەوە
سڕینەوەی ئەنجامی پەنجەمۆری دووبارەی دەنگدان 15 كاندیدی سەرخست

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دەسەڵاتی دادوەری دووپاتدەكاتەوە بە ‏ڕەتكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەو وێستگانەی دەنگی دووبارەیان تێدا بووە، ‏دوای…
زیاتر ببینە

سوپای ئەمریکا: لە ڕۆژئاوای عێراق فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگرمان کەوتەخوارەوە

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، “لە ڕۆژئاوای عێراق، فڕۆکەیەکی سوتەمەنیهەڵگرمان لە جۆری KC-135، لە کاتی پڕکردنەوەی سوتەمەنی…
Total
0
Share