پێشمەرگەیەک لە رووباری سیروان خنکا

پێشمەرگەیەك لەكاتی هەوڵی راوەماسیدا لە سنووری گەرمیان خنكا.

عەقید عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی کانی ماسی سەر بە ناحیەی قۆرەتوو پێشمەرگەیەک كە لەگەڵ دوو هاوڕێیدا بەمەبەستی راوەماسی روویان لە رووباری سیروان كردووە، كەوتە ناو رووبارەكەوە و خنكا.

وتیشی، “قوربانییەكە ناوی (محەمەد خزر ئەحمەد) لەدایكبووی 1975 و دانیشتووی رانیەیە، لە فەوجی سێی لیوای 19ی پێشمەرگەیە”.

وتەبێژی پۆلیس باسی لەوەشكرد، بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یاساكانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و باری كەسێتی پێویستیان بە هەمواركردنەوەیە

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و یاسای باری كەسێتی پێویستیان بە هەمواركردنەوە هەیە و…
Total
0
Share