لە مانگی رابردوو زیاتر لە شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراوە

بەپێی ئاماری دادگاکانی عێراق، لە مانگی رابردوودا شەش هەزار و 214 حاڵەتی جیابوونەوە هەبووە، لەبەرامبەردا زیاتر لە 16 هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراوە.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویکردووەتەوە، بەپێی ئاماری دادگاکانی عێراق لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا 16 هەزار 654 گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراون، لەبەرامبەردا شەش هەزار و 214 دۆسیەی جیابوونەوە لە دادگاکان هەبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا زۆرترین گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، کە سێ هەزار 92 گرێبەست بووە، زۆرترین حاڵەتی جیابوونەوەش لەدادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ بووە لە بەغداد، کە هەزار و 225 دۆسیەی جیابوونەوە هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری بەڕێژەی 2.7%  لە دۆسیەکانی دیکە زیاترە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەزیری دارایی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر نەكرێت وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەكەین…
Total
0
Share