خۆڵبارینێكی سووك ڕوو لە عێراق دەكات و هەرێم ناگرێتەوە

خۆڵبارینێكی سووك ڕوو لە عێراق دەكاتەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان تەنها تۆزێكی سووك بوونی دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكراكرد، هەردوو ڕۆژەكە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیادبوونی خێرایی با.

لای خۆیەوە كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور خۆڵبارینێكی سووك دەستپێبكاتەوە و كاریگەرییەكەی كەمێك لە بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت.

خۆڵبارینەكە كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت و ئاستی بینین نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

هەر بەپێی كەشناسیی عێراق، نزمە پاڵەپەستۆیەك ڕوو لە وڵاتەكە دەكات و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستگیركردنی تیرۆریستێك لە هەولێر بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە، “لەم رۆژانەدا هەواڵێک…
Total
0
Share