سەرۆککۆمار یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پەسەندکرد

بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی كانونی یەكەم یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەندکرد.

لە میانەی پەسەندکردنی یاساکەدا سەرۆککۆمار رایگەیاند، “پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر.”

سەرۆککۆمار ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.

پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پاش گەیشتنی یاساکە دێت بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە پەرلەمان پەسەند كرا.

بابەتی پێشتر

وتارخوێنی مزگەوتێکی ئەڵمانیا بە چەقۆ کوژرا+ڤیدیۆ

بابەتی دواتر

بەریتانیا و ئەوروپا لەبارەی پەیوەندی نێوانیان ڕێککەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share