وەزارەتی کۆچ: 24 وێستگەی دەنگدان لە کامپەکانی دهۆک دانراون

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق جەختی لە مافی دەنگدانی ئاوارەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی دەنگدان لە کامپەکاندا کردەوە.

عەلی عەباس بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری لقەکانی وەزارەتی کۆچ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە، “وەزارەتی کۆچ گرنگیی تەواو دەدات بە دەنگدانی ئاوارەکان و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی هاوبەشی نێوان وەزارەتەکەمان و کۆمسیۆن دروستکراوە و لەڕێگەی لقەکانەوە سەرپەرشتیی ئامادەکارییەکان بۆ دەنگدانی ئاوارەکان دەکەن بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان”.

بەپێی وتەی بەرپرسەکەی وەزارەتی کۆچ، 24 وێستگەی دەنگدان لە کامپی ئاوارەکانی پارێزگای دهۆک دانراون و هەروەها وێستگەی دەنگدان لە دەوروبەری کامپەکانی سلێمانی دانراون.

سەبارەت بە ئاوارەکانی دەرەوەی کامپەکان عەلی عەباس وتی، ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی کامپەکان دەژین بەپێی شوێن و ناوجەی نیشتەجێبوونیان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک ناوەندی دەنگدانیان بۆ دابینکراوە.

ڕاشیگەیاند، دەنگدانی ئاوارەکان لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لە بەرواری 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

توركیا: وەك ڕوسیا و ئەمریكا مافی چوونە ناو سوریامان هەیە

بابەتی دواتر

واشنتن: تورکیا بەردەوامبێت لەسەر کڕینی چەکی ڕوسی ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share