پۆلیسی سۆران: ئەو کەسەی شەش ساڵە بتڵی غازی ماڵان دەدزێت دەستگیرکرا

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزینی بوتڵی غازی ماڵان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆراندا هاتووە، “هاوڵاتییەک بەناوی ( ع . ع . ع ) کە بریکاری غازی ماڵانە ماوەی شەش ساڵە کەسێک بەناوی ( ب . ع . م ) ناسراو بە ( ب ) وەک شوفێری ئۆتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان کاری لا دەکات، بەڵام کرێکارەکە ئەو هەلەی قۆستووەتەوە بە جۆرێک کەوا بوتڵی غازی لە ماڵان وەرگرتووە و پارەشی لێوەرگرتوون و وتوویەتی دواتر بوتڵی غازەکانتان بە پڕ کراوی بۆ دەگەڕێنمەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم فێڵە تۆمەتبار زیاتر لە 130 بوتڵی لە ماڵان و بریکارەکەی دزیوە، بۆیە لەلایەن بنکەی پۆلیسی دیاناوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و دەستگیرکرا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی : لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەمانەوە نەکردووە

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، لە ئاهەنگەکانی نەورۆزی شاری سلێمانی هیچ هاوڵاتییەک پەیوەندی بە سەنتەرەکەیانەوە نەکردووە. سامان نادر،…
Total
0
Share