روونكردنەوەیەك لە پارێزگای هەولێرەوە

پارێزگای هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، “لە چەند پەیجێكی سۆشیاڵ میدیا وا بڵاوكراوەتە، گوایە وتەبێژی پارێزگای هەولێر بێڕیزیی بە كەسانی خێرخوازكردووە”.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، جارێ پێش هەموو شتێك پارێزگای هەولێر وتەبێژی نییە، ئەو كەسەشی ئەو بابەتەی نووسیووە، تەنها لە ئەكاونتی خۆی بووە و ئەكاونتەكەشی تایبەتە و ئێستاش بابەتەكە سڕدراوەتە، ئەو پرسەش بە دوور و نزیك هیچ پەیوەندیی نە بە پارێزگا، نە بە پارێزگارەوە نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو نووسینە تەنها رای كەسی خۆی بووە، بەڵام بەشێك لە كەناڵەكان بۆ بەلاڕێبردن و شێواندنی راستییەكان و چەواشەكاری هاوڵاتییان بەبێ رەچاوكردنی ئیتیك و ڕەوشتی كاری رۆژنامەوانی و گەڕانەوە بۆ سەرچاوەی دروستی بابەتەكە پرسەكەیان بە ئاڕاستەیەكی دیكە بردووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نەدەبوو بەبێ ئەوەی لە سەرچاوەی رەسمی زانیاری وەربگرن، كە ئەوە بەشێكی سەرەتای كاری رۆژنامەوانییە، هەر لە خۆیانەوە بە ناوی پارێزگای هەولێر هەواڵی نادروست بڵاوبكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share