شارەوانیی سلێمانی: پرۆسەی دابەشكردنی زەوی نەوەستاوە

شارەوانیی سلێمانی بەردەوامیی كارەكانیان لەسەر پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دووپاتدەكاتەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویكردەوە، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی نەوەستاوە و تائێستا هیچ نوسراوێكیان دەربارەی راوەستاندنی پێنەگەیشتووە.

ئاشكراشیكرد، “تیمەکانمان رۆژانە تا کاتێکی درەنگ سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەی دوو مانگە بەشێك لە ناوەكان گەیشتۆتە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تائێستا ناوەکانی سلێمانی نەگەڕاونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار لەبارەی دامەزراندنی خۆبەخشانی تەندروستییەوە دەدرێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەسەر ناڕەزایی خۆبەخشانی تەندروستیی بڕیاریدا و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی ئاگادارکراونەتەوە لە ناردنی ناوەکانیان بەمەبەستی…
Total
0
Share