ژووری بازرگانیی سلێمانی: کێشەی کەمیی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق تاوەکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمیی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتوومەک.

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشێک لە بازرگانان و کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق نێودەوڵەتین “ھێمای بازرگانیان”ھەیە کاڵا و شتوومەک لە وڵاتانی جیھان دەکڕن ھاوردە دەکەن بۆ عێراق یاخود دەیفرۆشن بە وڵاتێکی دیکە”.

دەشڵێت، “لە ئێستاشدا بەھۆی جەنگی ئۆکرانیا و ڕوسیاوە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، خواست لەسەر کاڵا و شتوومەک و خواردەمەنی زیادی کردووە، داوا لە کۆمپانیا جیھانییەکان کراوە کاڵا و شتومەکی زیاتر بنێرن بۆ وڵاتانی ئەوروپا”.

بەوتەی سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی، “تاوەکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمیی خۆراک نیە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتومەک”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: هۆکاری دواکەوتنی مووچە درەنگ ناردنی لیستی مووچەیە بۆ بەغداد

شیروان میرزا، ئه‌ندامی خولی پێشووی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێك لە هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی مووچه‌ لە به‌غدادەوە،…
Total
0
Share