کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارین بەردەوامدەبێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ناوچەکانی هەرێم خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی زیاتر بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ، کاریگەریى ئەم تۆز و خۆڵە لە سەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم زیاتردەبێت، بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەو و بەرەبەیانى زووى چوارشەممەدا، پلەی گەرمی بە (2- 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، و لە ناوچە سنوورییەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لە گەڵ ئەگەرى بارینى کەمێک نمەباران لەو ناوچانەدا، پلەی گەرمی بە (1- 2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.

پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 35 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :37 پلەی سیلیزی
سۆران : 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوڕێ تۆفیق: یەکەمین دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت دەبێت بە مووچەی هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان لە سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی دەستپێدەکەنەوە…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی رێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر مۆنۆمێنتی پارێزەرانی حەقیقەت لە پاركی ئازادی لە سلێمانی بەڕێوەچوو

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم مۆنیومێنتی “پارێزەرانی حەقیقەت”ی لە پاركی ئازادی شاری سلێمانی كردەوە، كە یادی ئەو…
Total
0
Share