سوودە چاوەڕوان نەكراوەكانی گەڵای زەیتوون دەزانیت؟

زانراوە كە زەیتی زەیتوون بەشێكی سەرەكییە لە سیستمێكی خۆراكیی تەندروست، بەهۆی بوونی ژمارەیەك سەرچاوەی خۆراكیی سوودبەخش تیایدا بۆ تەندروستیی گشتی.

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە بەوەدەكات كە گەڵای زەیتوون سوودەكەی كەمتر نییە لە زەیتەكەی، چونكە بڕێكی زۆر دژە ئۆكسانی تیایە، بەتایبەت پێكهاتەی ئۆلیۆرۆپین.

بەشێوەیەكی باویش گەڵای زەیتوون لە ناوچەی زەریای ناوەڕاست بۆ چارەسەری تا و مەلاریا بەكارهێنراوە.

سەرەڕای ئۆلیۆرۆپین، گەڵای زەیتوون دژە ئۆكسانی دیكەی تیایە وەك هیدرۆكسی تیرۆسۆل، لۆتیۆلین، ئەبیجینین و فرباسكۆسید. ئەم پێكهاتانە كاردەكەن لەسەر كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسجین (oxidative) لە جەستەدا، ئەوەی هۆكاری سەرەكییە بۆ لەناوچوونی دی ئێن ئەی، پەردەی خانەكان و شانەكان، هەروەها بەشداردەبێت لە خۆپارێزی لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەك نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە.

بەپێی توێژینەوەكە كە توێژەران لە زانكۆی باشووری ئوستراڵیا ئەنجامیانداوە، دەركەوتووە گەڵای زەیتوونی پوختەكراو ئاستی چەوری لە خوێن باشدەكات و فشاری خوێن كەمدەكاتەوە. بەتایبەت ئەوانەی بەدەست فشاری خوێنەوە دەناڵێنن.

ئەو بڕەی پێیان دراوە لەنێوان 500 میلیگرام بۆ پێنج میلیگرامی رۆژانە بووە لە ماوەی نێوان شەش بۆ 48 كاتژمێر.

سەبارەت بە چۆنیەتیی بەكارهێنانی، چەندین رێگا هەیە، وەك ئامادەكردنی وەك چا، یاخود زیادكردنی بۆ ناو زەڵاتە، یان هاڕینی و زیادكردنی بۆ ناو شەربەت یان نان.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share