وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە خەڵکی شەنگالە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پێشتر حاڵەتێکی تای خوێنبەربوونیان لە هەولێر تۆمارکردووە، ئەمڕۆ لە زاخۆش حاڵەتێکی دیکە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە.

کەسە تووشبووەکە خەڵکی شەنگالە سەرەتا لە زاخۆ پشکنینی بۆکراوە و بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە کە تووشبووی تای خوێنبەربوونە، لەئێستادا ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە لە شاری دهۆک.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، باری تەندروستیی تاڕادەیەک جێگیرە و چارەسەرکردنی بەردەوامە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو حاڵەتەی پیشتر لە هەولێر تۆمارکراوە دوای وەرگرتنی چارەسەر نێردراوەتەوە بۆ ماڵەوە.

جەختیشکراوەتەوە، تیمە تەندروستییەکان ڕۆژانە پشکنین دەکرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی حاڵەتەکان کە بە قۆناغێکی گرنگی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە دادەنرێت.

لەبارەی حاڵەتە گومانلێکراوەکەی زاخۆوە، دکتۆر ئەفراسیاب موسا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دهۆک بەتۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، پشکنینەکانی ئەو کەسە گومانلێکراوە ڕەوانەی بەغداد کراون و چاوەرێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکەن.

وتیشی، گومانلێکراوەکە گەنجێکی تەمەن 23 ساڵە و ئاوارەی شەنگالە، دانیشتووی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە، ئێستا لەنەخوشخانەی لالاڤ لە دهۆک چارەسەر وەردەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم: %14ی هاوڵاتییان خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش %14ی هاوڵاتییان بە هۆکاری جۆراوجۆر خۆیان لە فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تۆمارنەکردووە.…
زیاتر ببینە

دەسەڵاتەكانی خراپ بەكارهێناوە.. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری ‏دەستبەسەركرا

بەتۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی ڕزگاری لە ‏گەرمیان دەستگیرکرا، دۆسیەكەی پەیوەندیی بە دروستكردنی مەیدانی ئاژەڵانی ناحیەكەوە…
Total
0
Share