لە سلێمانی دەیان تووشبووی ئۆمیكرۆن تۆماركران

تەندروستیی سلێمانی تۆماركردنی دەیان تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڕاگەیاند.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، دوای كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی، بە بەشێك لە میدیاكانی ڕاگەیاند، لە سلێمانی 42 تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن تۆماركراون.

ئەمە یەكەمجارە لە سلێمانی تووشبووی گۆڕاوەكە تۆماربكرێت، لەكاتێكدا پێشتر لە دهۆك پێنج تووشبوو تۆماركرابوون، كە ئەندامی خانەوادەیەك بوون.

پێش ئەوەی سەباح هەورامی ئەو هەواڵە بە میدیاكان بدات، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەیەك گومانلێكراوی تووشبووی ئۆمیكرۆن هەن و ئێوارەی ئەمڕۆ یەكلادەبنەوە بەوەی تووشبووی گۆڕاوەكە بن، یان نا.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی سبەینێ ناكرێتە پشوو

بابەتی دواتر

پێنج كرێكار له‌ پردێكی شەقامی 150 مه‌تریی هه‌ولێر برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو پلەبەرزكردنەوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئەژماردەكرێت؟
ڕوونكردنەوە دەدرێـت

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشكرادەكات و جەختیشدەكاتەوە ئەگەر تا…
زیاتر ببینە

هەڵمەتی کوتان دەستیپێکرد

لە چەمچەماڵ هەڵمەتی کوتانی ئەو منداڵانەی لە کوتان دواکەوتوون دەستیپێکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە هەڵمەتی کوتان بۆ ئەو منداڵانەی لە…
Total
0
Share