بۆ سێیەم جار لەسەر ئاستی جیهان توانرا گورچیلەی بەراز بۆ نەخۆشێک بگوازرێتەوە کە تووشی لەکارکەوتنی گورچیلە ببوو.
توانا لونی ژنێکی ئەمریکی تەمەن 53 ساڵانە، لە ساڵی 1999 گورچیلەیەکی بەخشیووە بە دایکی، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک و دووگیانبوونی ئەو گورچیلەیەی کە مابووی تووشی لەکارکەوتن بوو.
نەخۆشەکە دانیشتووی ویلایەتی ئەلەبامای باشووری ئەمریکایە لە ساڵی 2017 ەوە چاوەڕێی دەستکەوتنی گورچیلەی نەخۆشێک بووە تا بتوانرێت بۆی بچێنرێتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا پزیشکەکان بێئومێد بوون چونکە هیچ گورچیلەیەکی هاوتایان دەستنەکەوت.
لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ پزیشکانی لونا بڕیاردەدەن لەبری گورچیلەی مرۆڤ گورچیلەی بەراز بۆ نەخۆشەکە بچێنرێت، هەربۆیە نەشتەرگەرییەکەیان بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجامدا.
دوای تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەیدا توانا لونا رایگەیاند، “هەست دەکەم ژیانێکی نوێم پێبەخشراوەتەوە”.
پێشتر و لە رابردوودا دوو نەشتەرگەری دیکەی چاندنی گورچیلەی بەراز ئەنجامدراوە، بەڵام هیچ کام لە نەخۆشەکان نەیانتوانیوە لە ژیان بەردەوام بن.