نیشانە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە

بوونی ئازاری گەدە بە دیاردەیەکی ئاسایی دادەنرێت بۆیە مایەی نیگەرانیی نییە وەک نیشانەیەکی پێشوەختەی شێرپەنجەی گەدە، بەڵام هەشت نیشانەی دیکە ئاماژەی مەترسیدارن بۆ تووشبوون بەو نەخۆشییە.

پێگەی کلیفلاندی تایبەت بە بابەتە تەندروستییەکان دیارترین نیشانە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدەی بڵاوکردەوە کە بریتیین لە:

ئاوسانی گەدە: لە نیشانە پێشوەختەکانی شێرپەنجەی گەدە، ئاوسانی نائاسایی گەدەیە تائاستێک سکی کەسەکە هێندەی ژنێکی دووگیان لەمانگی حەوتەمیدا دەئاوسێت.

سوتانەوەی گەدە: هەموومان دوای خواردنی ژەمێکی توونکراو تووشی سوتانەوەی گەدە دەبین، بۆیە سوتانەوەی گەدە نیشانەیەکی ئاساییە و مایەی نیگەرانی نییە.

بەڵام سوتانەوەی درێژخایەن و بەردەوام مایەی نیگەرانی و نیشانەیەکی تووشبوونە بە شێرپەنجەی گەدە.

لەدەستدانی کێش بەبێ هۆکارێکی دیاریکراو: کەمبوونەوەی کێش بەهۆی هەوڵ بۆ دابەزاندنی کێش بە وەرزشکردن یان کەمکردنەوەی خۆراک کارێکی ئاساییە، بەڵام بەبێ هۆکار لەدەستدانی کێش لەدیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدەیە.

دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە: نیشانەکە ئاماژەیە بۆ بوونی تۆپەڵ یان تەنی زیادە لە گەدەدا بەجۆرێک بەشێک لە گەدەی گرتووە.

هەستنەکردن بە ئاسودەیی لای کەسی تووشبوو: ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجەی گەدە دەبن بەبەردەوامی هەست بە نائاسودەیی دەکەن لە ناوەوەی سکیاندا.

بەبەردەوامی هەستکردن بە ماندوێتی و شەکەتی.

هەستکردنی نائاسایی بە تێری: لەگەڵ ئەوەی کەسەکە بڕێکی کەم خۆراک دەخوات بەڵام هەست بە تێری دەکات، تەنانەت کەسەکە 20%ی ژەمێکی ئاسایی دەخوات هەست بە تێرییەکی تەواو دەکات.

بوونی خوێن لە پیسایی کەسی تووشبوو.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ و سبەینێ خۆڵبارین دەبێت

بابەتی دواتر

توركیا: ئۆپەراسیۆنەكەمان بە هەماهەنگی بووە لەگەڵ دۆستەكانمان‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەرێمی کوردستان پێداویستیی دەستنیشانکردنی جۆرێکی دیکەی کۆرۆنا دابین دەکرێت

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی جۆرێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەناوی “زنجیرەی دەلتا” وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێداویستیان بۆ دەنستنیشانکردنی ئەو جۆرەی…
Total
0
Share