كۆرۆنا لە هەرێم.. توشبوون زیاترە چاكبوون

55 توشبوو چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم توشبوونی 157 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت، 55 توشبوو چاكبوونەتەوە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوبات ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و دەڵێت، پێنج هەزار و 877 پشكنینی نوێ ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیە 157 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

هەر لەو ماوەیەدا 55 توشبوو چاكبوونەتەوە و یەك توشبووی پەتاكەش لە هەولێر گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆنا گەیشتە 107 هەزار و 933 كەس، لەو ژمارەیە 103 هەزار و 11 توشبوویان چاكبوونەتەوە و سێ هەزار و 508 توشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریكا گومان لەسەر چۆنێتیی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا لە ووهان دێنێتەوە بەرباس

زانیاریی نوێی هەواڵگریی ئەمریکا، دووبارە ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی ووهان-ی چینەوە دێنێتەوە بەرباس، ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی زانیارییە…
Total
0
Share