كۆمەڵی دادگەری بڕیاریدا بایكۆتی پەرلەمانی كوردستان بكات

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان دەڵێت، 100% دڵنیابووینەوە كە ساختەكاریی زۆر لە هەڵبژاردندا كراوە و ناچینە پەرلەمانێكەوە كە دەستی ساختەی زۆری تێدایە”.

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،100٪ دڵنیابووینەوە لەوەی ساختەكاری زۆر لە هەڵبژاردن كراوە، بۆیە وەكو كۆمەڵ ناچینە پەرلەمانەوە و ستەم لە یەكگرتووش كراوە و ئەوە قەبارەی ئەوان نییە.

سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری جەختیكردەوە وتیشی،” كاندیدە دەرچووەكانمان ناچنە پەرلەمانی كوردستانەوە”.

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستاندا سێ كورسیی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share