بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئەیاد عەلاوی کۆبوونەوە

ئەمڕۆ ‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ئه‌یاد عه‌لاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پابەندبوون بە كاری پێكەوەیی، هاوبەشیی راستەقینە و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

هاوکات سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق رایگەیاند، “هیچ پاساوێك بۆ رێكنەكەوتن نییە و دەبێت بە ئەنجامێكی ئەرێنی بگەین، كات كوشتن لە بەرژەوەندی هیچ لایەك نییە و دەبێت كۆتایی بە ناكۆكییەكان بهێنرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە زانكۆكان رۆڵی زیاتر ببینن لە گەشەپێدانی هەرێم و لەگەڵ پێویستی بازاردا زیاتر خۆیان بگونجێنن

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە وەفدێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئوردن بە سەرۆكایەتیی دكتۆر مەئمون…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: له‌گه‌ڵ هه‌رێم بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لێکتێگەیشتنی گرنگمان هەیە

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێککەوتووین بۆ بەگەڕخستنەوەی بۆریی بەندەری جەیهانی تورکیا. عەبدولغەنی لە…
Total
0
Share