روونكردنەوە لەبارەی مووچەی مانگی تەمموز دەدرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكاری نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات و دەڵێت، “بەغداد تێبینی لە لیستی مووچەدا هەیە و بەبانكیكردنی مووچە دەستپێنەكراوە و ئەوەی باس دەكرێت كە گوایە بەهۆی نەبوونی نەختینەوەیە هیچ بنەمایەكی نییە”.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەغداد گرفتی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هەیە و پێیوایە ناو بۆ لیستەكان زیادكراوە و لە هەمانكاتدا حكومەتی عێراق داوادەكات بەبانكیكردنی مووچە دەستپێبكرێت.

وتیشی، “ئەوەی باسدەكرێت دواكەوتنی مووچە پەیوەندیی بە نەبوونی نەختینەوە هەیە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە راستییەوە بەغداد داوای تەواوی داتا و زانیاریی مووچەخۆرانی هەرێم دەكات و داواشدەکات بەبانکیکردنی مووچە دەستپێبکرێت “.

بابەتی پێشتر

عێراق و ناتۆ تاوتوێی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان کرد

بابەتی دواتر

ئایا پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەكان بەشێك بن لە ژەمەكانت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share