سەرچاوەیەکى ئەمنى پیلانێک لە سلێمانى ئاشکرادەکات و دەڵێت، شکستى پێکهێنراوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، پیلانێك هه‌بوو له‌نێو خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌قه‌كرێت و دۆخی سلێمانی تێكبدرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌م كاره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به مامۆستایانه‌وه نه‌بووه و نییه به‌ڵكو لایه‌نێك به به‌رنامه ویستوویه‌تی ئه‌نجامی بدات.
وتیشی، “ئه‌م زانیارییانه‌مان به ده‌قیقی پێگه‌یشتووه، ته‌نانه‌ت جۆر و شێوازی تێكدانه‌كه‌شمان پێگه‌یشتووه”.
روونیشیکردەوە، دوای دڵنیابوونه‌وه له زانیارییه‌كان و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی هاوڵاتیاندا، هێزه ئه‌منییه‌كان راسپێردران كه له‌به‌ر دۆخی ئارامی سلێمانی بەهیچ جۆرێك ئه‌و خۆپیشاندانه ئه‌نجام نه‌درێت تا چی‌تر مامۆستایان نه‌بنه قوربانیی دۆخی خراپی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه باڵاکە دەشڵێت، هۆكاری رێگریكردنه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ش له خۆپیشاندانی مامۆستایان ته‌نها بۆ شكستپێهێنانی ئه‌و پیلانه بووه كه بۆ شێواندنی ئارامی سلێمانی داڕ‌ێژرابوو و خۆشبه‌ختانه شكستییهێنا.