دوای شەش مانگ لە دەستگیرکردنی منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە هەرێمی داغستانەوە دیپۆرتی هەرێم کرایەوە

منداڵێکی تەمەن چوار ساڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە ماوەی شەش مانگە لە هەرێمی داغستان لە رووسیا  لەگەڵ دایک و باوکیدا دەستگیرکراوە بەتەنها دیپۆرتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “مینای تەمەن چوار ساڵان دوای شەش مانگ لە دەستگیرکردنی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ھەرێمی داغستان دیپۆرتی ھەرێمی کوردستان کرایەوە و گەڕێندرایەوە شاری رانیە وەریانگرتەوە”.

مامی مینا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، “مینا زمانی کوردی بیرچووەتەوە، ماوەی شەش مانگە دایک و باوکی نەبینیوە، زۆر ترساوە لە دۆخێکی خراپی دەروونیدایە”.

وتیشی، “مینامان بە شێوەی یاسایی گەڕاندووەتەوە، بەڵام بۆ ئازادکردنی دایک و باوکی و ئەو کەسانەی لەگەڵی بوون تەنها سەرۆک کۆماری عێراق دەتوانێت ئەو کارە بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: رۆژنامەنووس گۆهدار زێباری بە نادادپەروەرانە دادگایی كراوە

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە،  لە بنەڕەتەوە دادگاییكردنەكەی گۆهدار زێباری نادادپەروەرانە بووە، لە كۆتا دادگاییشی تۆمەتی ساختەی بۆ هەڵبەستراوە.…
Total
0
Share