ئەم کەسانە نابێت نەعنا بخۆن

نەعنا یەکێکە لەو سەوزانەی چەندین سوودی تەندروستی هەیە و تایبەتمەندی دژە بەکتریا و هەوکردنی هەیە و لە چەندین پێکهاتەی پزیشکیدا هەیە، بە تایبەت گیراوەی ناو دەم و دەرمانی هەوکردنی پوک و ناودەم و دەرمانی هەوکردنی قورگ.

خواردنەوەی چای نەعنا لە شەواندا دەبێتە هۆی ئەوەی بە خێرایی بتوانیت بخەویت و چونکە هێورکەرەوەیەکی بەهێزە.

لەگەڵ ئەو سوودە زۆرانەی نەعنا هەیەتی، خواردنی بۆ هەندێک کەس گونجاو نییە لەوانەش:

-ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان دادەبەزێت، گونجاو نییە نەعنا بخۆن چونکە فشاری خوێن زیاتر دادەبەزێنێت.

-ئەو کەسانەی شیری خۆیان دەدەن بە منداڵ، چونکە هەندێک کات دەبێتە هۆی هەستیاری.

-ئەو پیاوانەی ئاستی هۆڕمۆنی تیستۆسیرۆنیان نزمە نابێت نەعنا بخۆن، چونکە رێژەیەکی بەرزی ئیسترۆجینی سروشتی تێدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبووانى ئۆمیكرۆن به‌رزبووه‌وه‌ ‏

له‌ ئێران 26 حاڵه‌تى تووشبووی گۆڕاوى ئۆمیكرۆن تۆماركراون و ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تى ‏گومانلێكراویش هه‌ن، به‌رپرسانى ته‌ندروستىی وڵاته‌كە هۆشداریی ده‌ده‌ن…
Total
0
Share