گەورەترین دوژمنی مرۆڤە.. سێ حاڵەتی تووشبوون بە مەرگی رەش تۆمارکراوە

لە ناوەندی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکەی تاعون، حکومەتی ناوخۆیی مەنگۆلیای کۆماری چین رایگەیاند کە سێ حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشیی تاعون یان “مەرگی رەش”یان تۆمارکردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەو سێ کەسەی تووشبوون هەرسێکیان ئەندامی یەک خێزانن و دوو هاوژین و کچەکەیان تووشبوون.

ئاماژە بەوەشدەکات کە هەرسێ تووشبووەکە لە کەرەنتینەدان و نیشانە توندەکانیان تێدا دەرنەکەوتووە.

لەم ساڵانەی دواییدا چەند جارێک نەخۆشیی تاعون ناو بە ناو بڵاوبووەتەوە و هەموو جارێکیش لە چین و بەتایبەت لە مەنگۆلیا بووە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەڵێت، تاعونی پێست باوترین جۆرەکانی نەخۆشیەکەیە و ئەگەر لە ماوەیەکی کەمدا چارەسەر نەکرێت دەبێتەهۆی گیانلەدەستدانی تووشبوو.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە %30 بۆ %60ی ئەوانەی تووشی تاعونی پێست دەبن دەمرن و تاعونی کۆئەندامی هەناسە بە دڵنیایی دەبێتەهۆی گیانلەدەستدان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناونرا ئۆمیكرۆن
تەندروستیی جیهانی گۆڕاوە نوێكەی خستە ڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەی ‏‏مایەی نیگەرانین

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو گۆڕاوە نوێیەی کۆرۆنا کە لە باشووری كیشوەری ئەفریقا سەریهەڵداوە، لەڕیزبەندیی ئەو ڤایرۆسانەدا دانا کە…
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەڵەبجە: هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە، وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیەوە دەکاتە مەرج بۆ پێدانی مووچەکانیان و کارتی ڤاکسینیش وەک بەڵگە…
Total
0
Share