هۆشداری لە بڵاوبوونەوەیەکی پەتایەکی مەترسیدارتر لە کۆرۆنا دەدرێت

دوای چەند هەفتەیەک لە کۆتاییهاتنی باری لەناکاوی جیهانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی هۆشداریی لە پەتای داهاتووتر دەکات و دەڵێت” بکوژترە”.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، “لەگەڵ ماوەی چەند هەفتەیەکە مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەماوە، بەڵام هێشتا چەند نەخۆشی و ڤایرۆسێکی دیکە هەڕەشەن لەسەر داهاتووی مرۆڤایەتی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەشێک لەو نەخۆشییانە ناسراون وەک ڤایرۆسی ئیبۆلا و سارس و هەندێک جۆری دیکە، بەڵام ئەو پەتایەی هەڕەشەی جدییە بە نەخۆشی X ناودەبرێت”.

رێکخراوەکە زاراوەی “نەخۆشی X” وەک وەسفی ئەو نەخۆشییە ناوبردووە کە هێشتا لای زانایانی بواری تەندروستی نەناسراوە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بڵاوببێتەوە، بێ ئەوەی هیچ چارەسەرێک یان ڤاکسینێکی بۆ دۆزرابێتەوە.

بەشێک لە زانایانی بواری بایلۆجی پێشبینیان کردووە نەخۆشییەکە بەهۆی ئاژەڵەوە بگوازرێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێشولە بە بەكتریا لەناودەبەن.. زانا ئوسترالییەكان توێژینەوەیەكی نوێیان تاقیكردەوە

توێژینەوەیەكی نوێی زانا ئوسترالییەكان ئاشكرایدەكات، بەكتریا دەتوانێت مێشولەی هەڵگری تا و تای زەرد لەناوببات. زانا ئوسترالییەكان لە تاقیكردنەوەیەكدا…
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی زۆری ئۆمیکرۆنی ئاشکراکرد

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕۆژانەی زۆری گۆڕاوی ‏ئۆمیکرۆن لەجیهاندا ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارە خۆپارێزییەکان بەشێوەیەکی توندوتۆڵ ‏دەبێتەهۆی…
Total
0
Share