نەخۆشییەکی نوێ لە عێراق سەریهەڵدا

بۆ نەخۆش و بەرکەوتووانی نەخۆش لە نەخۆشخانە ‏حکومییەکان پشكنینەكە بەخۆڕایی دەبێت

فەرمانگەی تەندروستیی دیالە تۆمارکردنی 20 حاڵەتی تووشبوونی بە نەخۆشی “زیپکەی بەغداد” راگەیاند.

فارس عەزاوی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی دیالە رایگەیاند، “لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ 20 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشی “زیپبکەی بەغداد” تۆمارکراون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “زۆرینەی تووشبووان منداڵ و گەنج بوون و چارەسەی پێویستیان بۆ کراوە”.

نەخۆشی زیپکەی بەغداد ناوە راستەقینەکەی لیشیمانیایە، کە بەهۆی گەستنی مێشوولەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی دیالە خۆپاراستن و سەردانیکردنی نەخۆشخانە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان هۆکارێکن بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.

 

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید لە لێواری گۆڕانکارییەکی گەورەدایە

بابەتی دواتر

بایرن بە (87 ملیۆن) و یاریزانێک وەڵامی ئارسیناڵ دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share