کەشناسیی هەرێم: ئەگەری تاوەباران هەیە و لەناوچە شاخاوییەکان لێزمە باران دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە ئەمڕۆ و سبەی ئەگەر بارانبارین هەیە.

کەشناسیی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێشبینی کردووە، ئاسمان نیمچە هەور بێت و لە هەندێک ناوچە شاخاویەکان هەوری تەواو بێت و سەبارەت بە بارانبارین ئاماژەی بەوەکردووە، لە ناوچە شاخاویەکان بە گشتی بە شێوەی لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە هەندێک کاتدا بارانبارین و هەورە تریشقەی دەبێت، بەڵام سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە ئەگەری تاوەباران هەیە و لە کاتی بارانییش هەورە تریشقە دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ماوەی دابارین لە کاتەکانی دوایی نیوەرۆ تا کاتەکانی ئێوارە دەبێت و لە شەودا ئاسمان لە سەرجەم ناوچەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممەوە دەڵێت، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت ئەگەری نمەباران لە هەندێک ناوچەی جیاواز و بری دابارین لەسەر ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.”

ئەوەش خراوەتەڕوو، پلەی گەرمی بەرز دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی ئەمرۆ.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن 24 کاتژمێر هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، رۆژانی جەژن هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن، ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان…
زیاتر ببینە

رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد. بەپێی نووسراوێكی…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
Total
0
Share