پۆلیسی هەولێر دووكەسی لە گۆڕستانێكدا دەستگیركرد كە ماددەی هۆشبەریان بەكاردەهێنا

پۆلیسی هەولێر بڵاویكردەوە، لە گۆڕستانێكدا دوو تۆمەتباریان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و بڕێک ماددەی هۆشبەردا گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، “بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ف. ل. ع) و (ع. ن. ع) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و ماددە کحولییەکان دەستگیرکرد.”

باسی لەوەشكردووە، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكاندا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و ئۆتۆمبێلێکی جۆری (BMW) بێ تابلۆدا گیراوە”.

پۆلیسی هەولێر ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات کروان.

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: کەرکوک لای یەکێتی هێڵی سورە

بابەتی دواتر

تاڵیبان كوژرانی ئەمیری پێشووی داعشی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share