لەبارەی دەستپێکردنەوەی گەشتی عومرە روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، بۆ وەرزی نوێی عومرە رێنمایی و بەرنامەی نوێ رادەگەیەنن و هەر خۆشیان وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان دیاریدەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی عومرەی ئەمساڵ بە پلانێکی توکمەوە و بە بەرنامەیەکی نوێ و رێنمایی نوێ دەرگای پێشکەشکردن بە رووی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکەینەوە.

داوایشیکرد، ئەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتی رەسمیان هەیە خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومرە بەدوور بگرن تا ئەو کاتەی بەرێوەبەرایەتیمان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێچی بکات، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 5 هەزار خوێندکار لە سنووری دەربەندیخان کوتانیان بۆ کراوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، هەفتەی یەکەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان…
Total
0
Share