رووداوێکی هاتوچۆ قوربانییەکی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای ناحیەی ئاخجەلەر-گۆپتەپە، شۆفێرێکی تاکسی گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، “کەمێک لەمەوبەر و پاش ئاگادارکردنەوەی یەکەی فریاکەوتنی خێرا لە بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای ناحیەی ئاججەلەرــگۆپتەپە، دەستبەجێ تیمی تەندروستی و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی مەڵبەندی تەندروستیی شەهید حەمە غفور ئاخجەلەری گەیشتنە شوێنی رووداوەکە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە بەهۆی پێکدادانی چەند ئۆتۆمێلێکەوە بووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی تاکسی گیانیلەدەستداوە، هەروەها تیمەکەمان بەمەبەستی توێکاری و راپۆرتی پزیشکی تەرمەکەیان گواستەوە بۆ هۆبەی پزیشکیی دادی چەمچەماڵ”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا هاتووە، به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد…
Total
0
Share