تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دەیەوێت ڤیدیۆی ماوە درێژ بۆ تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان کارابکات

ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، بەم زووانە ڤیدیۆی ماوە درێژ بۆ تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان بەردەست دەبێت و هەفتەی داهاتووش بەرنامەیەک بڵاودەکاتەوە.

پلاتفۆرمەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا ڤێرژنێکی سەرەتایی پەیوەندی ڤیدیۆیی و دەنگی بۆ هەندێک لە بەکارهێنەران کاراکرد، ئەوەش دوای ئەوەی ئیلۆن مەسک جەختیلەوە کردەوە دەیەوێت ئەو بەرنامەیە بکات بە بەرنامەیەکی بەهێز.

پێشتر لە وەڵامێکی کورتدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ پۆستی بەکارهێنەرێک سەبارەت بە ئەگەری سەیرکردنی ڤیدیۆ درێژەکانی پلاتفۆرمەکە راستەوخۆ لە تەلەڤزیۆنە زیرەکەکاندا، ئیلۆن مەسک نووسیویەتی، “بەم زووانە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داوای ڕوونکردنەوە دەکرێت.. ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا بێهۆکار ڕادەوەستن

لایەنە پەیوەندیدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوەی چەندین سکاڵا لەبارەی خاوبوونەوە و ڕاوەستانی بێهۆکاری ئۆتۆمبێلەکانی تێسلا-وە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share